دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لیستێکی سێ ناوی لایە بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران، دوای ئەوەی لەگەڵ ئیسرائیل هێرشێکی بێپێشینەیان کردە سەر ئەو وڵاتە.
ترەمپ بە ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”ی ڕاگەیاندوە کە “سێ کاندیدی زۆر باشی” بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران هەیە، بەڵام ناوی نەهێناون. هەروەها وتی، “ئێستا ئاشکرایان ناکەم. با سەرەتا کارەکە تەواو بکەین”.
لەلایەكی دیكەوە ترەمپ لە وتارێکدا وتی، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران “بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو ئامانجەکان بەدی دێن”. هەروەها “سەدان ئامانجمان پێکاوە، لەوانە دامەزراوەکانی سەر بە سوپای پاسداران، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی و ٩ کەشتی، جگە لە بارەگایەکی هێزی دەریایی”.
ترەمپ لە وتارەكەیدا، کوژرانی ٣ سەربازی سوپای ئەمریکای لە ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئێران پشتڕاستکردەوە و وتی، “ئەگەری هەیە زیانی گیانی زیاتر لە ڕیزەکانی ئەمریکییەکاندا هەبێت.
هەروەها ترەمپ داوای لە ئێرانییەکان کرد “ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و وڵاتەکەیان وەربگرنەوە”، هەروەها ڕووی لەوان کرد و وتی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵتاندایە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە بەیانی ڕۆژی شەممەوە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەستیپێكردەوە و لە هێرشەكانی ئەم جارەدا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دیكە كوژران، كە بە وتەی ترەمپ ژمارەیان ٤٨ بەرپرس بووە. هەروەها لە وەڵامدا ئێران هێراشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ سەر ئیسرائیل و بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەسپێكردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا