وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر پشووی قوتابخانەكان دا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر پشووی قوتابخانەكان دا

تشرینی دووه‌م 4, 2025 22:07
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری كۆتایی لەسەر پشووی قوتابخانەكان دا
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بریاری كۆتایی لەسەر پشووی قوتابخانەكان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دا و ڕایگەیاند پشووەكە تەنیا ئەو قوتابخانە دەگرێتەوە كە بنكەی دەنگدانیان تێدایە.

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە رێككەوتووین لە ڕۆژی هەینی رێكەوتی ٢٠٢٥-١١-٧ قوتابخانەكانیان ڕادەست بكەن وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان تاكو ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢٥-١١-١٢.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە: پشووەكان تەنیا ئەو قوتابخانانە دەگرێتەوە كە بنكەی دەنگدانیان تێیدایە و هەڵبژاردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بڵاویشی كردەوە: لە سەرجەم قوتابخانەكانی دیكەی حكوومی و ئەهلیدا دەوام ئاسایی و بەردەوام دەبێت و پشووەكە ئەوان ناگرێتەوە.

سەبارەت بە پشووی گشتیش لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تەنیا ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كە ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٥-١١-١١ـە پشوو دەبێت.

En az 10 karakter gerekli