ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا ئاشکرا کرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا ئاشکرا کرا

ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا ئاشکرا کرا

ئازار 21, 2023 17:22
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا ئاشکرا کرا
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆ تورکیا بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو و پرسەکانی ئاسایشی سنوور و ھاریکاریی ئابووریی نێوان ھەردوو وڵات، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەن.


محمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوسینێکیدا کە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەرسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ تورکیا کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، “سەردانەکەمان بۆ تورکیا، گرنگییەکی تایبەتی ھەیە و ھاوکاتە لەگەڵ ئەو پێشھاتە ئەرێنیانەی کە لەئێستادا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەڕووی بەھێزکردنی ھاوکارییەکانی نێوان وڵاتان و خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە تەواوکاریی ئابووریی، و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەسەر بنەمای گفتوگۆ ھاتوونەتە ئاراوە”.

دەشڵێت، لە گفتوگۆماندا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، جەخت لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەسەرجەم بوارەکاندا دەکەنەوە، ژمارەیەک پرۆژە لە کەرتەکانی وزە و گواستنەوە جێبەجێ دەکەن، بۆ ئەوەی عێراق لەڕێی پرۆژەی بەندەری فاوی گەورەوە، بکەن بە ناوەندێکی بازرگانی جیھانی لەنێوان ئەوروپا و ئاسیا، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەیش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا تاوتوێ دەکەن.

محەمەد شیاع سودانی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئاماژەی بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا کردووە و ئاشکرای کردووە، لەئێستادا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە 20 ملیار دۆلار.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشێکی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بۆ پرسی ئاسایشی سنوور تەرخان دەکەن باس لە ھاریکاریی ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات دەکەن، بە تایبەتی ئەوەی کە پەیوەستە بە توند و تۆڵکردنی سنوور و ئاڵوگۆڕیی زانیاری ھەواڵگریی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارەکەیدا لەبارەی کێشەی ئاوەوە جەختی لەوەکردووەتەوە کە لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆنیاندا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە ئەنقەرە، بە گرنگییەوە باس لە کێشەی ئاو دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ سێشەممە رێکەوتی 21ی 3ی 2023 محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێکی باڵای تەکنیکی بە ئامانجی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاو و پرسەکانی ئاسایشی سنوور و ھاریکاریی ئابووریی نێوان ھەردوو وڵات، سەردانی تورکیا بکات.

En az 10 karakter gerekli