بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

ئاب 10, 2023 19:14
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند، شۆفێرانی دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری ئاگەداردەکاتەوە، کە لە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو سەنتەری پشکنینی بە فەرمی دەکرێتەوە بۆ تازەکردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (10ـی ئابی 2023)، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان و خاوەن ئوتومبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممە 2023/8/13 سەنتەری پشکنینی شەقڵاوە بەفەرمی دەکرێتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ تازەکردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی بۆهەموو جۆرە ئوتومبێلەکان، ئوتومبێلەکانیان لەو سەنتەرە پشکنین بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەمەودوا هاووڵاتییان دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری، دەتوانن لەو سەنتەرە پشکنین بکەن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان و کە ببێتە کار ئاسانی بۆیان و سەردانی هەولێر نەکەن

En az 10 karakter gerekli