له نووسراوێكى فه‌رميدا كه به‌روارى دووشه‌ممه 2023/7/10 به واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم ئاراسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و دانه‌يه‌كيشى به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له به‌روارى 2023/12/18.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت