بانكی بازرگانی عێراق راگرتنی راكێشانی پاره‌ی نه‌ختینه‌ی له رێگه‌ی ئامێری ئەی تی ئێم له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاگرت
ئەمڕۆ چوارشممە 26ـی شوباتـی 2025، بانكی بازرگانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی كارتی ئه‌لیكترۆنی (ڤیزا و ماسته‌ركارد) دروست ده‌بن و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و مه‌ترسیانه، راكێشانی پاره له رێگه‌ی ئامێری ئەی تی ئێم بۆ ئه‌و كارتانه ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ی ئامێره‌كانی POS و ئۆنلاینه‌وه ده‌توانرێت پاره‌دان به كارت به‌كاربهێنرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش بانكی بازرگانی عێراق، هۆشداریدابووە بەكارهێنەرانی لەوەی، بەئاگاییەوە كارتەكانیان بەكاربهێنن و دووربكەونەوە لە پێدانی كارتەكانیان بەكەسانی دیكە یاخود پاسۆردی ئەپلیكەیشنەكەیان بۆئەوەی بەشێوەیەكی خراپ بەكارنەهێندرێن.