یەنس ستۆڵتنبێرگ بەر لە کۆبوونەوەی 15-16ـی حوزەیرانی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ستۆڵتنبێرگ ئەوەی وەبیرهێنایەوە ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا سەردانی تورکیای کردووە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری وڵاتهكه کۆبووەتەوە. لە کۆتا کۆبوونەوەشدا رێککەوتون لەسەر بابەتی کۆبوونەوەی میکانیزمی هاوبەشی نێوان تورکیا-سوید-فینلاند.
دەربارەی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرەش ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند: “بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێم گەیشتووە، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و بڕێک بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە. دەربارەی پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدیش بەردەوام دەبین لە کارکردن”.
سکرتێری گشتیی ناتۆ جەختی لەوەش کردەوە لە ئێستادا ناتوانێت هیچ وادەیەک دەربارەی ئەندامێتی سوید بخاتەڕوو و وتیشی:
“سوید بەڵێنەکانی جێبەجێ کرد. دەستووری گۆڕی، یاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری قورستر کرد و سنووردارکردنی هەناردەی چەکی بۆ تورکیا لابرد. بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە گفتوگۆی تایبەت بەو بابەتانە دەکەم کە سوید دەتوانێت بۆ رێککەوتن لەگەڵ تورکیا ئەنجامیان بدات. بۆ نموونە: باس لە رادەستکردنەوەی کەسێکی سەربە پەکەکە دەکرێت لەم هەفتەیەدا. ئەمەش هەم لە روانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەم لە روانگەی هەوڵەکانی سوید بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان هەنگاوێکی باشە. چونکە گرووپانە زۆربەیان پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە. زۆربەی کات ئەو کەسانەی لە تاوانە رێکخراوەکانی سویدەوە دەگلێن، هەمان ئەو کەسانەن کە لە کردە تیرۆریستییەکانی تورکیاوە دەگلێن”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا