ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانى بەغداد و هەولێر دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانى بەغداد و هەولێر دەکات

ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانى بەغداد و هەولێر دەکات

نیسان 22, 2024 10:27
ئەمڕۆ ئەردۆغان سەردانى بەغداد و هەولێر دەکات
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بە سەردانێکی یەک رۆژە بگاتە بەغداد و لەگەڵ د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان-عێراق، بریتیین لە زیادکردنی هەماهەنگییەکان لەبواری ئەمنیدا، بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکان، سەرپێخستنی رێگەی گەشەپێدان، پرسی گازی سروشتی و نەوت و چارەسەرکردنی پرسی ئاو.

رۆژى 20ـى ئەم مانگە ئەردۆغان راگەیاند، دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، هەمان رۆژ لە گەڕانەوەیدا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان-عێراق کۆدەبێتەوە.

هاوکات، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، عێراق و تورکیا رێککەوتنی ستراتیژی واژۆدەکەن.

En az 10 karakter gerekli