سامان بەرزنجی: دوو ئامێری دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵەبجە دابینکرا

سامان بەرزنجی: دوو ئامێری دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵەبجە دابینکرا

ئایار 11, 2025 13:52
سامان بەرزنجی: دوو ئامێری دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەڵەبجە دابینکرا
0

لایک

وەزیری تەندروستی دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی هەلەبجە کە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی سینگ و مەمکن چیدیکە پێویست ناکات برۆنە سلێمانی بۆ چارەسەر چونکە ئامێری تایبەتمان بۆ دابینکردوون.

  
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئاداری 2025، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان – عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەر شەش مانگ جارێک خزمەتگوزارییەکی نوێ پرۆژەیەکی نوێ لە هەڵەبجە دەبێت، پرۆژەی ئەمجارەر دانانی دوو ئامێری نوێی پزیکییە کە بۆ یەکەمین جارە لە هەڵەبجە کاری پێدەکرێت.


وتیشی مانگانە چەندین نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی سلێمانیان دەکرد چیدیکە پێویست ناکات نەخۆشەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەرئەو رێگا دوورە ببڕن و ئێستا لە ناو هەڵەبجە ئامێریان بۆ دابین کراوە .
سەبارەت بە هەردوو ئامێرە پزیشکییەکە روونکردنەوەی دا.


هەروەها ئامێری یەکەم  بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختی شێرپەنجەی سینگ و مەمکە، ئەم دەستنیشانکردنە هاوکاریەکی گەورەی پزیشکییە بۆ ئەوەی ئافرەتان بتوانن بەر لە تێکچوونی باری تەندرووستی چارەسەری نەخۆشییەکەیان بکەن و هاوکارێکی باشیشە بۆ تووشبوان.


هاوکات ئامێری دووەم بۆ سەنتەری ددانی هەڵەبجە زیادکرا، سیتی سکانی دەم و ددانە، تایبەت بە دەستنیشان کردنی کێشەکانی دەم و ددان و ئامادەکردنی نەخۆش بۆ ژوری نەشتەرگەری.

En az 10 karakter gerekli