شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هەناردەکردنی نەوت بڵاوکردەوە

شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هەناردەکردنی نەوت بڵاوکردەوە

شوبات 22, 2025 22:38
شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی هەناردەکردنی نەوت بڵاوکردەوە
0

لایک

شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان – عێراق ڕایگەیاند، بۆ یەكلاییكردنەوەی پشكی ڕاستەقینەی نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی كوردستان و چۆنیەتی پێدانی شایستە داراییەكان بە كۆمپانیاكانی نەوت چاوەڕێی كۆتا وەڵامی بەغدادن.

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق پابەندە بە هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، ئەوە دووپات کرایەوە، کە جێبەجێکردنی هەمواری یاساکە پێویستی بە ڕێککەوتنێک لەسەر بڕی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم هەیە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

سەبارەت بەوەی لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی سەبارەت بە تەواوكردنی رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان – عێراقەوە هاتووە، ئاماژە بەوە دەكەین سەرەڕای پشتڕاستكردنەوەی حكومەتی هەرێم لە پابەندبوونی بە جێبەجێكردنی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، كە پەیوەندیی بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە كێڵگەكانی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا هەیە لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ)، لە كۆبوونەوەمان دا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی كە رۆژی 18-2-2025 لە هەولێر (ئەربیل) كرا، ئەوە دووپاتكرایەوە جێبەجێكردنی ئەو یاسایەی سەرەوە پێویستی بەوەیە، پێش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن؛ رێككەوتنێك لەسەر دیاریكردنی بڕێك بۆ مەبەستی بەكارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەكانی هەرێم و پابەندبوونەكانی، هاوشێوەی بەشەكانی دیكەی عێراق بكرێت.

En az 10 karakter gerekli