35 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

35 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

شوبات 16, 2025 13:54
35 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
0

لایک

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی 35 بازرگانی بە 51 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، لەژمارەیەک چالاکییدا لە چەند هەفتەی رابردوو، 35 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و دهۆک دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.

لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا هاتووە کە بازرگانەکان “پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هەروەها دوای  وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش” دەستگیرکراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەو چالاکیانەدا دەست بەسەر 49 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و 2 کیلۆگرام لەجۆری هیرۆییندا گیراوە.

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاشیگەیاند، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانە کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

En az 10 karakter gerekli