سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق “بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە خۆکوژییەکە”ی سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق دەڵێت، “پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادیی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە و بە هەموو شێوەیەکیش تیرۆر رەتدەکەینەوە و دژی دەوەستین”.
ئێوارەی دوێنێ کەسێک بە چەکەوە چووە سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق و تەقەی لە نوێژخوێنان کرد، دواتر خۆیشی کوشت.
هەروەها لەو هێرشەدا، بەگوێرەی تەندروستیی سووریا، 25 کەس کوژران و 63 کەسی دیکەیش بریندارن، بەشێک لە قوربانییان ژن و منداڵن.
هاوکات سەرۆک حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکات و دەڵێت، “هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هاوسۆزی هەموو زیانلێکەوتووانم”.
دوێنێ وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، ئەو کەسەی “هێرشە تیرۆریستییەکەی کردووە چەکداری داعش بووە”.