بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی تەقینی گیزەر بووە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی تەقینی گیزەر بووە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی تەقینی گیزەر بووە

شوبات 17, 2024 11:47
بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئاگرەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی تەقینی گیزەر بووە
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێکی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق ئاگر کەوتەوە. بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، هۆکارەکە تەقینی بۆیلەری ئاو و بوتڵی ‌گاز بووە.

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، “دوێنی شەو کاتژمێر( 12:50) خولەکی شەو ژووری کۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرایەوە بەڕووداوێکی ئاگر لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر، دەست بەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.”

هاوکات ئاماژە بەوەشکرا، “دەرکەوت هۆکاری تەقینی گیزەری تایبەت بە ئاو گەرم کردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک، دواجار بۆتە هۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بتلی غازێ لەو جێگایەدا، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچووکی ماددی بوونی هەبووە، جێگای دەست خۆشیە بۆ کارمەندانمان توانرائاگرەکە بەماوەیەکی کورت کۆنتڕۆڵ بکرێت .”

En az 10 karakter gerekli