ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه چاودێری دۆخی ته‌ندروستی جیهانی ده‌كات ڕایگه‌یاندووه ، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون زیادی كردووه و ڤایرۆسه‌كه توانای گواستنه‌وه‌ی خێرای هه‌یه بۆ كه‌سانی تر.
هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه نوێیه‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیدا هاتووه ، به پێی داتاكان ئەمساڵ 124 هەزار و 753 تووشبووی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵه‌ی مه‌یموون تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 272ـیان گیانیان لەدەستداوە كه زۆرینه‌ی له وڵاتی ئه‌فریقان . دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه تا ئیستا له 100 وڵاتی جیهان ڤایرۆسه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بۆ وڵاتانی تر زۆره .
ڤایرۆسه‌كه له ساڵی 2024 ده‌ركه‌وت و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا ته‌نیا له ئه‌فریقا 46 هه‌زار كه‌سی تووشبوو تۆماركراوه و له‌و ڕێژه‌یه‌ك هه‌زار تووشبوو گیانی له‌ده‌ستداوه . ڕێژه‌كه‌ش له به‌رزبوونه‌وه دایه ،چونكه تا ئیستا ڤاكسینی به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌كه وه‌كو پێویست به‌رده‌ست نییه له وڵاتاندا به گوته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی .
ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریشی داوه به وڵاتان كه ڕێوشوێنی ته‌ندروستی و خۆپارێزی گرنگ بگرنه به‌ر به‌تایبه‌تی له فرۆكه‌خانه‌كان تا تووشبووان زووتر ده‌ستنیشان بكه‌ن و ڕێگه بگیرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه ،چونكه له ئیستادا وه‌كو په‌تایه‌كی جیهانی سه‌یری ڤایرۆسه‌كه ده‌كرێت و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان له‌مساڵدا زیاتر به‌رز بێته‌وه .
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە