نرخی زێڕ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 634 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ 10 دۆلار بەرز بووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2025، دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی رێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و 600 دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە.
هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەرزبووەوە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 487 هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 648 هەزار دینارە.
نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 487 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 567 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 594 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 648 هەزار دینارە