سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەست پێشێل نەکات ئەوا ئێرانیش پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت.
سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، ڕایگەیاند ئێران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە مافەکانی بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان.
وتیشی: ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەست پێشێل نەکات ئەوا ئێرانیش پێشێلی ناکات.
هەروەها پزیشکیان باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی نیازییان وابوو سوود لە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران وەرگرن، بەڵام هاووڵاتیانی ئێران سەلماندیان سەرەڕای کێشە و گرفتەکانیان، لە بەرانبەر هێرشی دوژمن یەکدڵ و یەکدەنگ بەرەنگاری بوونەوە.
هاوکات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ (Truth Social) ڕێککەوتنێکی بۆ “ئاگربەستی گشتگیر و تەواو” لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند. بە وتەی ئەو، ڕێککەوتنەکە “کۆتایی بە جەنگەکە” دێنێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا