بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
رۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, ئەگەرى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێم هەیە”.
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە: “پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزیکە، تەنها هەندێک ناوچەی شخاوی نەبێت پلەی گەرمی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێسبینی دەکات سبەی سێشەممە 20ـی ئایاری 2025: “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەل بوونی تۆزیکی سووک وە لەناوچەکانی باشووری هەرێم”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان – عێراق دوو بۆ سێ پلە نزم ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر (ئەربیل) : 37 پلە
سلێمانی : 34 پلە
دهۆک : 34 پلە
زاخۆ : 34 پلە
هەڵەبجە : 37 پلە
سۆران : 33 پلە
حاجی ئۆمەران : 23 پلە