“پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق چەند رێکخستنێکی کەمی ماوە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق چەند رێکخستنێکی کەمی ماوە”

“پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق چەند رێکخستنێکی کەمی ماوە”

ئایار 18, 2023 08:39
“پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق چەند رێکخستنێکی کەمی ماوە”
0

لایک

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەشنووسی بودجە تەنها چەند رێکخستنێکی کەمی ماوە و سەرجەم دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران کۆتایی هاتووە.

موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە و کۆتا رێکارەکانی پەیوەست بە رەشنووسی بودجەیان داڕشتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە هەوڵی بەردەوامی لیژنەی دارایی و لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجە لە کۆتا نوێکارییەکانی نزیکبووەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەموو لایەنەکانی حکومەتی عێراق شایستەی دارایی و پێشەنگی خەرجی تایبەت بە دامەزراوەکەیان خستووەتەڕوو و لە رەشنووسی بودجە رێکخراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، بودجەی ئەمساڵ و دوو ساڵی داهاتووی عێراق پێشەنگی بە لایەنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەی ستراتیژی و زیادکردنی پشكی وەبەرهێنانی هەرێمەکان و گرەنتیکردنی شایستە داراییەکانی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و وانەبێژان دراوە.

En az 10 karakter gerekli