ئێران داواکارییەکی فەرمی له‌ سعوودیە وەردەگرێت

ئێران داواکارییەکی فەرمی له‌ سعوودیە وەردەگرێت

ئێران داواکارییەکی فەرمی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌ سعوودیە وەردەگرێت و جگە لەو گەشتانەی کە بۆ حەج دیاریکراون لە نێوان دوو وڵاتدا گەشتی دیکەش ڕێکدەخرێن.

نیسان 23, 2023 17:00
ئێران داواکارییەکی فەرمی له‌ سعوودیە وەردەگرێت
0

لایک

ئێران داواکارییەکی فەرمی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له‌ سعوودیە وەردەگرێت و جگە لەو گەشتانەی کە بۆ حەج دیاریکراون لە نێوان دوو وڵاتدا گەشتی دیکەش ڕێکدەخرێن.

مێهردد بەدرباش، وەزیری رێگاوبان و بنیاتنانی شارەکانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی سعوودیە کرد.

وتیشی “داوایەکی فەرمی سعوودیەمان پێگەیشتوە کە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی جگە لەوانەی بۆ حەج دیاریکراون ئه‌نجامبدرێن”.

وەزیری رێگاوبان و بنیاتنانی شارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وڵات ئیرادەی پتەوی خۆیان ڕاگەیاندبوو بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێک بدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی گشتیی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان، لەم روانگەیەوە و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌، جگە لەو گەشتانەی کە بۆ حەج دیاریکرابوون.

مێهردد بەدرباش پێداگری لەسەر پێویستی بەهێزکردنی دیپلۆماسی ناوچەیی کرد و ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سەر بە وەزارەته‌كه‌ی هەموw هەوڵێک دەدات بۆ بەڕێوەبردنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە.

En az 10 karakter gerekli