بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ دوو برا گیانیان لەدەستدا

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ دوو برا گیانیان لەدەستدا

ئایار 20, 2025 11:15
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ دوو برا گیانیان لەدەستدا
0

لایک

لە سنووری ناحیەی مەیدان دوو برا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان خوێندکارن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی دێ سوتکی سنووری ناحیەی مەیدان رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێکدا ڕوویدا.

هەروەها ڕوونیشیکردەوە، دوو برا کە هەردووکیان خوێندکارن لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەش سووتاوە.

هاتووچۆی گەرمیان ڕاشیگەیاند تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

En az 10 karakter gerekli