سبەی لە هەرێم پشووی فەرمییە

سبەی لە هەرێم پشووی فەرمییە

تشرینی دووه‌م 20, 2023 11:46
سبەی لە هەرێم پشووی فەرمییە
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە (19ـی تشرینی دووەمی 2023) پێشەوا هەوارمانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزی رێژەی پێشبینیکراوی باران بارینی سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارە بەڕێزەکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاردرا سبەی، لەسەرجەم دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارە لە هاونیشتیمانییان پابەندی رێکار و رێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە روبار و ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و، لەکاتی ناچاریشدا نەبێت هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە نەکەن.

هەوەرامانی سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.

En az 10 karakter gerekli