سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه”.
ئاماژە بەوەش دراوە “سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بوارى سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆيى و په‌ره‌پێداندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ ناساندنى تاوانه‌كانى داعش و كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە “به‌ڕێزيان خۆشحاڵى به ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و لێكگه‌يشتن و ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا نيشان دا، هه‌روه‌ها هيواى خواست هه‌رێمى كوردستانيش سووديان لێ ببينێت. له‌مباره‌يه‌وه هه‌موو ئاسانكارى و پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى كۆمپانياكان و كه‌رتى تايبه‌تى ئه‌ڵمانى ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاويان له ڕۆڵ و پشتگيريى زياترى ئه‌ڵمانيايه له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له يارمه‌تيدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م عێراق له هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى و پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا”.

باس لەوەش کراوە “لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى و به ده‌رفه‌تێكى گرنگى زانى بۆ ئاڵوگۆڕكردنى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه هاوبه‌شه‌كان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش و يارمه‌تيدان و حه‌واندنه‌وه‌ى لێقه‌وماوان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و وزه و ئه‌و كه‌رتانه‌ی بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو به‌ڕێزان باڵيۆزى عێراق و نووێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رلین ئاماده‌ى بوون.”
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت