مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌نامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵه‌كانی گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی كورسی پێكهاته‌كان ده‌رده‌بڕێت و پشتیوانی حكومه‌تیش بۆ پێكهاته‌كانی كوردستانی عێراق دوپاتده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مه‌سرور بارزانی پشتیوانیی ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ مافی پێكهاته‌كانی كوردستانی عێراق دووپات كرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی بۆ هه‌ر یه‌ك له فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ناردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌سرور بارزانی له نامه‌كه‌دا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی له به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی كورسی و مافی پێكهاته‌كانی كوردستانی عێراق ده‌ربڕی و داوای كردووه كه رێگری له‌م هه‌وڵانه بكرێت و مافه‌كانی پێكهاته‌كان ده‌ستكاری نه‌كرێن و پارێزراو بن.
سکاڵایه‌ك لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانی عێراق و ئامانج نەجیب سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له دادگای فیدڕاڵی تۆمارکراوە.
دەقی سکاڵاکە داوا دەکات ماددەکانی (1، 9، 15، 22، 36) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ساڵی 1992ی هەموارکراو بە نادەستووری بناسێنرێت، هاوکات کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق میکانیزمێکی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاریکردووە، بەپێی ئەو میکانیزمەش، پێشنیار دەکات سیستمی بازنە بەکاربهێنرێت و لە پارێزگای سلێمانی 41 کورسی دیاری‌بکرێت، لە هەولێر 34 کورسی و لە دهۆکیش 25 کورسی، هەروەها 11 کورسی کۆتایش تایبەت دەبێت بە پێکهاتەکان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت