عێراق بەنیازە کۆتایی بە پارەدانی کاش بهێنێت

عێراق بەنیازە کۆتایی بە پارەدانی کاش بهێنێت

تشرینی دووه‌م 4, 2024 22:10
عێراق بەنیازە کۆتایی بە پارەدانی کاش بهێنێت
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو تەمووزی ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە داراییەکان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراقدا دەبێت بە ئەلیکترۆنی و کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینەگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ پەرەپێدانی سیستم و خزمەتگوزارییەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەرکردووە.

سوودانی لە بڕیارەکانیدا داوای کردووە، كار بكرێت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی کارمەندانی کەرتی تایبەت هاوشێوەی کەرتی حکومی و هەر یەکە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بانکی ناوەندیی عێراق، بە بەشداریی ژمارەیەک لە دامەزراوەكانی کەرتی تایبەت، راسپێردراون بۆ ئامادەكردنی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.

باسی لەوەش کردووە، پێویستە وەزارەتەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە مامەڵەکانیاندا دەستبەرداری پارەدانی کاش ببن و پارەدانی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنن.

ئەوەشی خستووەتەروو، بەر لە 31ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ هەموو وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان پلانێکی یەکخراوەوە پێشکەش دەکەن بۆ گۆڕینی شێوازی پارەکان لە کاشەوە بۆ ئەلیکترۆنی و جێبەجێکردنی پلانەکانیش لە مانگی تەمووز کۆتایی دێت.

En az 10 karakter gerekli