کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا بەڕێوەدەچێت

ئاب 16, 2025 00:49
کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتین لە ئەلاسکا بەڕێوەدەچێت
0

لایک

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە ئەلاسکا بۆ کۆبوونەوەیەی لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتین، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چاره‌نووسی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا.

ئەم لوتکەیە دەتوانێت رۆڵێکی سەرەکی ببینێت لە دیاریکردنی دواین پێشهاته‌كانی شەڕ لە ئۆكرانیا و داڕشتنی نه‌خشه‌ی تازه‌ له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی هه‌ردوولا.

گەشتەکەی پوتین بۆ ئالاسکا، کە ڕووسیا لە سەدەی نۆزدەهەمدا بە ئەمه‌ریکای فرۆشت، یەکەمین سەردانی پوتین دەبێت بۆ وڵاتێکی رۆژئاوایی لەو کاتەوەی وڵاتەکەی لە شوباتی ٢٠٢٢ چووه‌ته‌ جه‌نگ له‌گه‌ل ئۆكرانیا.

كۆشكی کرملێن بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کاتی دابەزینی لە فڕۆکەکەی لە ئەلاسکا سڵاو لە هاوتا ڕووسیەکەی ڤلادیمێر پوتین دەکات.

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین پێش رۆشتنی پوتین بۆ ئەلاسکا بە میدیای فه‌رمی ڕووسیای ڕاگەیاند، ” کۆبوونەوەکە بڕیارە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی بەیانی به‌ كاتی ڕووسیا لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێلمندۆرف ریچاردسۆن ئەنجام بدرێت، کە دامەزراوەیەکی سەربازی گەورەی ئەمه‌ریکایە.”

ترەمپ ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا “سۆشیاڵ تروس” نووسیویەتی “زۆر شت لە مەترسیدایە”.

هاوكات ، ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان هەردوو سەرکردە، ترسی سەرکردەکانی ئەورووپای بەهێزتر کردووه‌ کە رەنگە پوتین تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا رابکێشێتە ناو یەکلاییکردنەوەیەکەوە کە بەسەر ئۆکرانیادا سەپێنراوە.

En az 10 karakter gerekli