بەشێکی دیکەی پارەی مووچە گەیشت

بەشێکی دیکەی پارەی مووچە گەیشت

ته‌مموز 9, 2024 13:14
بەشێکی دیکەی پارەی مووچە گەیشت
0

لایک

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وه‌ك به‌شێك له‌شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی 2024ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.

4ی ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

رۆژی یەکشەممە 7ی ته‌مموز وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و توێژانه‌ كرد كه‌ مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌كرا.

En az 10 karakter gerekli