دادگای فیدڕاڵی: پێدانی پاره‌ به‌ هه‌رێم به‌قه‌رز ناده‌ستووری بووه‌ و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج نه‌كراوه
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدڕاڵی: پێدانی پاره‌ به‌ هه‌رێم به‌قه‌رز ناده‌ستووری بووه‌ و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج نه‌كراوه

دادگای فیدڕاڵی: پێدانی پاره‌ به‌ هه‌رێم به‌قه‌رز ناده‌ستووری بووه‌ و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج نه‌كراوه

شوبات 28, 2024 17:25
دادگای فیدڕاڵی: پێدانی پاره‌ به‌ هه‌رێم به‌قه‌رز ناده‌ستووری بووه‌ و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج نه‌كراوه
0

لایک

دادگای فیدڕاڵی عێراق ورده‌كاری بڕیاره‌كانی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، پێدانی پاره‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌قه‌رز ناده‌ستووری بووه‌ و بۆ پاره‌كه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج نه‌كراوه‌.

دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ ورده‌كاری بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاوكرده‌وه‌، باسی له‌وه‌كردوه‌، “به‌پێی ماددەی (14)ی دەستووری کۆماری عێراق ساڵی 2005، پێویستی بەدیهێنانی یەکسانی لەنێوان عێراقییەکاندا بەبێ جیاوازی بەهەر هۆکارێکەوە لەخۆگرتووە، هەروەها جێبەجێکردنی ئەم بابەتە دەبێت لە رووی پراکتیکەوە بێت نەک لە رووی تیۆریەوە، له‌و رووه‌وه‌ پێویسته‌ هەموو فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و هەموو فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی هاوتاكانیان له‌ حکومەتی فیدڕاڵی مووچه‌ وه‌ربگرن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، گەلی کورد خاوەنی بەهای مرۆیی و ئەخلاقی و نیشتمانپەروەرانەی بەرزە و لە خەباتی درێژخایەنی خۆیدا لە دژی دەسەڵاتی پێشوودا ژمارەیەکی زۆر قوربانی داوە، هەروەک باقی گەلی عێراق، “پێدانی قەرز لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە بە حکومەتی هەرێم بەدرێژایی ساڵانی پێشوو، بە پێشێلکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2023 و هەموو بڕە قەرزەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پێدانی مووچە بەکارنەهێنراون، لە هەرێمدا”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی سەلمێنراوە کە فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان مانگانە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوشێوەی هاوتاكانیان كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی مووچه‌یان پێده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی ماددەکانی (14، 16، و 22-36)ی دەستوری کۆماری عێراقە بۆ ساڵی 2005، ده‌بێت ئه‌م پێشێلكاریه‌ رابگیردرێت”.

En az 10 karakter gerekli