ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر هەیە سبەی یەکشەممە رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای گشتیی بودجە بڵاوبکرێنەوە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئابی 2023، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، “چوارشەممەی رابردوو 2ـی ئابی 2023، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق کۆبوومەوە و پێی وتم، رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە قۆناغی کۆتاییدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەکشەممەی داهاتوو (سبەی) ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن”.
رێنماییەکانی یاسای بودجە، وەکە ئەوەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی کرد، بۆ گشت وه‌زاره‌ت، ده‌سته و پارێزگاكان ره‌وانه ده‌كرێن و لایه‌نی چاودێریش به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگە و به‌نده‌كانی بودجه و خه‌رجكردنی له پڕۆژە خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ده‌كات