کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی تۆماری دەنگدەران و هاوپەیمانی و پارت و لایەنە سیاسییەکانی درێژکردەوە و فەرمانگەکانی پەیوەندیداری ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، دوای گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی یەکشەممەی 15ـی حوزەیرانی 2025 درێژکردەوە، دەشڵێت ئەو فەرمانە لە 19ـی ئایار دراوە و پێویستە لە پێگەی فەرمی کۆمیسیۆن بڵاو بکرێتەوە.
هاوکات، کۆمیسیۆن بڕیاریدا، تۆمارکردنی هاوپەیمانی و پارت و لایەنە سیاسییەکانی تا کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 22ـی ئایاری 2025 درێژکراوەتە و فەرمانگەی کاروباری پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕاسپارد ئەوەی لەسەریانە جێبەجێی بکەن.