حکومەتى عێراق نرخى بەنزینى زیاد کرد

حکومەتى عێراق نرخى بەنزینى زیاد کرد

ئازار 26, 2024 22:54
حکومەتى عێراق نرخى بەنزینى زیاد کرد
0

لایک

وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند “لە رۆژى 1ى ئایارى 2024ـەوە نرخى بەنزینى جۆرى موحەسەن و سووپەر زیاد دەکرێت”.

لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا لەپاش کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، باسم عەوادى، وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند “لە رۆژى 1ى ئایارى 2024ـەوە نرخى یەک لیتر بەنزینى جۆرى موحەسەن دەبێت بە 850 دینار و نرخى یەک لیتر بەنزینى جۆرى سووپەر دەبێت بە 1250 دینار”.

لەبەشێکى ترى کۆنفڕانسەکەدا وتەبێژى حکومەتى عێراق ئاماژەى بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیراندا بڕیار لەبارەى کاتى دەوامى فەرمانبەران دراوە و دوو جۆر کاتى دەوامکردن بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت و دامودەزگاکان کراوەتە بڕیار بەجۆرێک بەشێکیان لە کاتژمێر 7 و 8ى بەیانى دەستپێدەکات و بەشەکەى دیکەیان لە کاتژمێر 9 و 10 دەستپێدەکات.

En az 10 karakter gerekli