به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان ده‌گه‌نه سه‌رووی 43 پله‌ی سیلیزی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌شی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پله‌كانی گه‌رما زیاتر رو له‌به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك 3-4 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر (ئەربیل): 38 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 38 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 37 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 38 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 39 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 35 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران :26 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 43 پله‌ی سیلیزی