بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 17 هەزار كەس دەرچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 17 هەزار كەس دەرچوو

بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 17 هەزار كەس دەرچوو

نیسان 2, 2023 20:37
بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 17 هەزار كەس دەرچوو
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی 17 هەزار و 267 فەرمانبەری گرێبەستی شاری كەركوک و لەرۆژی 1ی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵیشەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە واژۆی د. ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئەمڕۆ 2ی نیسانی 2023 دەرچووە تێیدا هاتوە، بەپشت بەستن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 130ی ساڵی 2021 و 315ی ساڵی 2019 بڕیاردرا بە بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكانی وەزارەتی پەروەردە كە ژمارەیان 17 هەزار و 367 گرێبەستە و لیستی ناوەكانیشیان بە ئیمان عەزیز بەرقی محەمەد دەستپێدەكات و بە ئالان ئازاد عەزیز مام رەشید كۆتایی دێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو گرێبەستانە لەسەر میلامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوک دەبن بەرەچاوكردنی ئەحكامەكانی هەردو ماددەی 7 و 9ی یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهەمیشەییكردنی ئەو گرێبەستانە لەرۆژی 1ی (كانونی دووەم/1)ی 2023ەوە هەژماردەكرێت، سەرجەم ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە پێش 31ی (كانونی یەكەم/12)ی 2022 وەک گرێبەست دامەزراون.

En az 10 karakter gerekli