وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كولێبا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی یاخیبوونی گرووپی ڤاگنه‌ر له حكوومه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند: “كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به‌و خراپه‌كارییه بهێنرێت كه هه‌مووان لێی ده‌ترسان”.
دمیترۆ كولێبا له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌وڵی یاخیبوونی گرووپی ڤاگنه‌ر له حكوومه‌تی رووسیا، بڵاوكرده‌وه.
كولێبا رایگه‌یاندووه: “ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌تانگوت رووسیا زۆر به‌هێزه، ئێستا ببینن”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “كاتی هه‌ریه‌ك له ده‌ستبه‌رداربوون له بێلایه‌نیی ساخته، ترسی هه‌ڵكشاندنی گرژییه‌كان، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ ئۆكراینا پێویسته، له‌بیركردنی دۆستایه‌تی و بازرگانی له‌گه‌ڵ رووسیا، هاتووه. كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به‌و خراپه‌كارییه بهێنرێت كه هه‌مووان لێی ده‌ترسان به‌ڵام له‌وه ده‌سڵه‌مینه‌وه له‌ناوی ببه‌ن”.
– یاخیبوونی گرووپی ڤاگنەر لە حکوومەتی رووسیا
دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنەر، یه‌ڤگینی پریگۆژین، سوپای رووسیای به‌وه تاوانبار کردبوو كه هێرشی كردووه‌ته سەر ڤاگنەر و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کردبوو. چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر ئۆكراینایان جێهێشتبوو و چووبوونه نێو ناوچه‌ی رۆستۆڤ له‌سه‌ر سنوور.
لە بەرامبەر ئه‌مه‌دا دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، بە تاوانی “یاخیبوونی چەکداریی” سكاڵای تۆماركردبوو.
هاوكات سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یاخیبوونه‌كه‌ی ڤاگنه‌ری به “ناپاكی له نیشتمان” ناوبردبوو.
یه‌ڤگینی پریگۆژین رایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌و مۆسكۆ ده‌چن و له‌به‌رامبه‌دا كۆشكی كرملین له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه رێكاره ئه‌منییه‌كانی زیادكردبوو.
ژماره‌یه‌ك هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر له‌دوای رۆستۆڤ له ڤۆرۆنێژیش بینراون، بڵاوكرابوونه‌وه.