71 حاڵەتی نوێی سورێژەی مەیمون لەو وڵاتە تۆمارکرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • 71 حاڵەتی نوێی سورێژەی مەیمون لەو وڵاتە تۆمارکرا

71 حاڵەتی نوێی سورێژەی مەیمون لەو وڵاتە تۆمارکرا

لە ئینگڵتەرا 71 حاڵەتی دیکەی سورێژەی مەیمون تۆمارکرا و کۆی گشتی حاڵەتەکان لەو وڵاتە گەیشتە 179 حاڵەت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
71 حاڵەتی نوێی سورێژەی مەیمون لەو وڵاتە تۆمارکرا
0

لایک

بەپێی هەواڵی سەرچاوە میدیاییەکانی ئینگڵتەرا، ئاژانسی تەندروستی نەتەوەیی شانشینی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەی تووشبووانی سورێژەی مەیمون بەرزبووەتەوە بۆ 179 حاڵەت دوای ئەوەی 71 حاڵەتی دیکەش تۆمارکرا.

پێشتر ڤایرۆسەکە بۆ یەکەم جار لە نێوان مرۆڤ لە ساڵی 1970 لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دەرکەوتبوو.

نەخۆشییەکە بەشێوەیەکی گشتی لە ناوچە دارستاناوییەکانی هێڵی ئاسۆیی دەبینرێت و بەرەو ناوەڕاستی ئەفریقا درێژدەبێتەوە. نیشانەکانیشی بریتین لە تا، سووربوونەوەی پێست و گەورەبوونی لیمفی غودەکان.