“چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت”

“چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت”

تشرینی یه‌كه‌م 30, 2023 11:38
“چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت”
0

لایک

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت و ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران لە پشکی ھەرێم جیابکرێتەوە.

 

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا 700 ملیارەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت و دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

وتیشی، بۆ ئەوەی دواکەوتنی کێشەی مووچە بەردەوام نەبێت، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی لە ھەمواری یاسا بودجەدا بۆ ساڵی 2024، مووچەی فەرمانبەران لە پشکی ھەرێم جیابکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli