له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ زانیاری نوێ راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ زانیاری نوێ راگەیەندرا

له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ زانیاری نوێ راگەیەندرا

تشرینی یه‌كه‌م 21, 2023 15:00
له‌باره‌ی واده‌ی گه‌یشتنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ زانیاری نوێ راگەیەندرا
0

لایک

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو 700 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی لیستی ئاماده‌یه‌ و ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت، ده‌شڵێت، “له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌هه‌وڵیدان ره‌وانه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ مانگی 10، 11 و 12 به‌رده‌وامی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌وه‌ستێت”.

رێباز حه‌ملان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “وه‌كو ئاسانكاریه‌ك بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی خانه‌نشینان و خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌ ناكرێت له‌سه‌ره‌یه‌كی زۆردا بووه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له‌كاتی گه‌رما و سه‌رمادا، هه‌ژماری من له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌ به‌ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان كه‌ تائێستا پێنج بانك به‌شداره‌ و ده‌رگاش كراوه‌یه‌ بۆ هه‌مو ئه‌و بانكانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌و سیستمه‌”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سیستمی “هه‌ژماری من” جگه‌ له‌وه‌ی ئاسانكاریه‌ بۆ پێدانی مووچه‌ هاوكات ئاسانكاریه‌ بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه‌ ئه‌و بانكانه‌ كه‌ ئه‌هلین و مۆڵه‌تیان له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقی وه‌رگرتووه‌ ئه‌وكاته‌ مامه‌ڵه‌كان بۆ بانكی ناوه‌ندی ئاسانتر ده‌بێت و پشتیوانییه‌كان بۆ داهاتوو به‌پێی دووا رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه‌ هه‌ژماری بانكی له‌ بانكێكی ئه‌هلی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و هه‌ژماره‌ لای بانكی ناوه‌ندی دانپێدانراو ده‌بێت ئه‌وكاته‌ ئاسان ده‌بێت بۆ حكومه‌تی عێراق كه‌ دان به‌ لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندا بنێن”.

 

په‌یوه‌ست به‌ ناردتی 700 ملیار دیناره‌كه‌ به‌ به‌غداوه‌، رێباز حه‌ملان باسی له‌وه‌كرد، “وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ دوای 20ی مانگه‌وه‌ مووچه‌ی خۆیان دابه‌شده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ش به‌ چه‌ند رۆژێك ئه‌و ته‌مویله‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت كه‌ به‌ قه‌رزه‌ و ئه‌مه‌ دووه‌مین جار ده‌بێت كه‌ بڕی 700 ملیار ره‌وانه‌ بكات پێموایه‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی لیستی ئاماده‌یه‌ و ده‌ستده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت”.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق باسی ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئێمه‌ لێکتێگه‌یشتنی سیاسیمان هه‌یه‌ وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 700 ملیاره‌كه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆران نه‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها هەمواری یاسای بودجه‌ی 2024 بكرێت و ئه‌و بڕگه‌یه‌كی كه‌ پێی ده‌ڵێن ئینفاقی فیعلی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی لێده‌ربهێنرێت و پێموانیه‌ له‌مه‌ودووا مووچه‌ كێشه‌ی بۆ دروستببێت”.

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی بانكێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران، رێباز حه‌ملان وتی، “یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی سه‌ردانی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه‌ و بانكی نیشتیمان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی بانكی ره‌شید و رافیده‌ینه‌ كه‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراقن، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم باس له‌ كۆنتڕۆڵی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ كراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌درێت كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار و دینار ده‌كرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ زیانه‌ له‌ خه‌ڵك و مووچه‌خۆران”.

هەروەك سەبارەت بە هەوڵی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، رێباز حەملان باسی لەوەكرد، هەردوو كۆمپانیای بۆتاش-ی توركی و سۆمۆ-ی عێراق لە دانوستاندان و هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، چونكە هەم زیانی بۆ هەردوولا هەیە و هەمیش فشاری ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی دیكە لەو رووەوە لە ئارادایە.

ئاشكراشیكرد، لە ئەگەری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەشدا، لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە بۆ ئەوەی ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت، بدرێتە پاڵاوگەكانی ناوخۆ و بەرهەمەكانیشی لە ناوخۆدا بەكاربهێندرێتەوە.

 

En az 10 karakter gerekli