موقتەدا سەدر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

موقتەدا سەدر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ئازار 1, 2023 08:46
موقتەدا سەدر پەیامێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ رۆژی 21ـی ئازار کە “بەرۆژی جەژنی درەخت” ناودەبرێت پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان دەکات، لەو رۆژەدا دار لە باخچە، بەردەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان بڕوێنن، چونکە دەبێت بە هەموو لایەکە عێراق لە بیانبوون رزگار بکەن.

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، رۆژی 21ـی ئازار کە رۆژی “جەژنی درەخت”ـە، پێویستە هەموو هاووڵاتیان دار لە ناو باخچەکان، بەردەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان بڕوێنن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پڕۆژەیە هاوتایە لەگەڵ پێگەی شارستانی عێراق کە خاوەن دو گەورەترین سەرچاوەی ئاوی دیجلە و فوڕاتە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی عێراق لە بیانبوون رزگار بکەن پیسکردنی ژینگە کەم بکەنەوە.

رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەم بابەتەدا کەمتەرخەمی نەکەن، ئەوانیش جگە لە رەزامەندی خوا و خۆشەویستی نیشتمان هیچ شتێکی دیکەیان ناوێت.

En az 10 karakter gerekli