لە وڵاتی سۆماڵ ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەیەك دوای فڕینی بۆ ماوەی تەنیا ١٥ خولەك، بەهۆی كێشەیەكی هونەری دەكەوێتە خوارەوە، سەرجەم سەرنشینەكانی ناوی بە پەرجوو (موعجیزە) رزگاریان بوو.
فڕۆكەكە تایبەت بووە بە كۆمپانیای (ستار سكای) و لە مەقدیشۆی پایتەختی سۆماڵ هەڵساوە بەرەو شاری گالكێو لە بەڕێكەوتووە.
میدیاكانی سۆماڵ بڵاویان كردەوە: دوای فڕینی بۆ ماوەی تەنیا ١٥ خولەك، فڕۆكەكە بەهۆی بوونی كێشەیەكی هونەری هەوڵی گەڕانەوە و نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانە داوە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و لە قەراغ دەریا و لە نزیك فڕۆكەخانەكە كەوتۆتە خوارەوە.
فڕۆكەكە بەشێوەیەكی گشتی ٥٥ سەرنشینی تێدابووە كە سەرجەمیان بە پەرجوو لە رووداوەكەدا رزگاریان بووە.
بەرپرسانی فڕۆكەخانەی مەقدیشۆ رایانگەیاندووە كە لە رووداوی كەوتنەوەخوارەوەی فڕۆكەكەدا هیچ كام لە دەستەی فڕۆكەوان و سەرنشینان نەبوونەتە قوربانی و هەموویان سەلامەتن بوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا