کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات

شوبات 18, 2026 12:17
کەشناسی: بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات
0

لایک

بەڕێوبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو ڕایگەیاند، بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە هەرێم دەکات و پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێ بە گشتی هەروەها ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان ناوبەناو ئەگەری کەمێک نمەبارانی هەیە بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران  .

هەروەها بۆ سبەی پێنج شەممە، ١٩ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت وە لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان هەیە لە هەندێ کاتدا، کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنووریەکان نزیک دەبێتەوە لە ئەنجام دا سبەی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەی گەرما هەیە بە نزیکەی ٤ بۆ ٦ پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر(ئەربیل): ٢٢پلە

سلێمانی: ٢١پلە

دهۆک: ٢١پلە

زاخۆ: ٢١پلە

چەمچەماڵ: ٢٢پلە

حاجی ئۆمەران: ١٤پلە

En az 10 karakter gerekli