سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە وباسیان لە چەند پرسێک کرد، لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی و “هیوایان خواست، لە هەموو روویەکەوە عێراق و هەرێمی کوردستان ببەنە قۆناخێکی باشترەوە.”
به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان-عێراق له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ محەممەد ئەلحەسان، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، دۆخی گشتیی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر(ئەربیل) و به‌غدادیان تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان-عێراق لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی بێگه‌ردی ده‌نگدان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی کرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەسان “هیوایان خواست، هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی، له هه‌موو روویه‌که‌وه عێراق و هه‌رێمی کوردستان ببه‌نه قۆناخێکی باشتره‌وه.”
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غداد له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی‌یان له پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له عێراق کرده‌وه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت