خامنەیی: رژێمی زایۆنی لەژێر گورزە کاریگەرەکانی ئێمە وێران بوون

خامنەیی: رژێمی زایۆنی لەژێر گورزە کاریگەرەکانی ئێمە وێران بوون

حوزه‌یران 26, 2025 14:11
خامنەیی: رژێمی زایۆنی لەژێر گورزە کاریگەرەکانی ئێمە وێران بوون
0

لایک

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: “پیرۆزبایی لە خەڵکی مەزنی ئێران دەکەم، بەبۆنەی سەرکەوتنمان بەسەر رژێمی زایۆنی.”

 رۆژی پێنجشەممە، 26ی حوزەیرانی 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی لەدوای جەنگی وڵاتەکە لەگەڵ ئیسرائیل پێشکێش کرد و ڕایگەیاند: “ئەمریکا هیچ دەستکەوتێکی لە هێرشەکانی سەر بنکە ئەتۆمییەکان نەبوو.”

 عەلی خامنەیی وتیشی: “رژێمی زایۆنی لەژێر گورزە کاریگەرەکانی ئێمە وێران بوون، خۆیان بیریان لەوە نەکردبووەوە کە گورزێکی وایان بەردەکەوێت.”

 عەلی خامنەیی لە درێژەی پەیامەکەی سوپاسی گەلەکەی کرد لەبەرامبەر “یەکگرتووییان” بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی هێزە سەربازییەکانی ئێران.

 هەروەها بە وتەی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران “دەبێت رژێمی زایۆنی ئەوە بزانێت، دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر ئێران باجەکەی قورسە.”

 هاوکات لە کۆتایی قسەکانیدا عەلی خامنەیی وتی: “گەلی ئێران پێشانیان دا کە لە کاتی پێویست هەموو بە یەک دەنگ دەدوێن”.

En az 10 karakter gerekli