ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

حوزه‌یران 2, 2025 13:28
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەش وهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

رۆژی یەکشەممە 2ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕایگەیاند: “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لە دواى نیوەرۆ و ئێوارە لە ئەنجامى زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە , کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر هەندێ ناوچەى دەشتاى و ناوچە کراوەکان بەرووى خێراى با زیاتر دەبێت”.

 کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە: “پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ”.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی سێشەممە 3ی حوزەیرانی 2025: ” ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت”.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت بەراوورد بە ئەمڕۆ.

پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی بەم شێوەیەیە:

هەولێر (ئەربیل) : 36 پلە

سلێمانی : 35 پلە

دهۆک : 34 پلە

زاخۆ : 36 پلە

هەڵەبجە :35 پلە

سۆران : 34 پلە

حاجی ئۆمەران : 24 پلە

En az 10 karakter gerekli