رۆژی 5-4-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار-ی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ پێنجشەممە 20ی4ی2023، مووچەی هەریەك لە سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان،سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
شایەنی باسە بە دابەشکردنی مووچەی ئەم شوێنانە کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مانگى سێی فەرمانبەرانى هەرێم دێت.