بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە خانوویەک لە کەرکوک دەڕووخێت و سێ کەس گیان لەدەست دەدەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە خانوویەک لە کەرکوک دەڕووخێت و سێ کەس گیان لەدەست دەدەن

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە خانوویەک لە کەرکوک دەڕووخێت و سێ کەس گیان لەدەست دەدەن

ئازار 9, 2023 17:37
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە خانوویەک لە کەرکوک دەڕووخێت و سێ کەس گیان لەدەست دەدەن
0

لایک

له‌ گوندێكی سنووری پارێزگای كه‌ركوک، به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆری بارانه‌وه‌، خانوویه‌ک رووخا و به‌هۆیه‌وه‌ دایک و دوو له‌ منداڵه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 09-03-2023، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوک به‌ میدیا خۆجێیەکانی راگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی باران بارینی به‌خوڕه‌وه‌ له‌ گوندی باجوان، خانوویەکی قوڕ بەسەر خێزانێکدا رووخا و به‌هۆیه‌وه‌ ‌و دایكێک و دوو له‌ منداڵه‌كانی كه‌ كوڕ و كچێک بوون، گیانیان لەدەستدا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سەرەتاییەکان ئه‌وانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بریتین له‌ (سه‌راب فه‌خری مه‌حمودی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، عه‌لی حه‌سه‌ن خزری 2 ساڵ و مه‌یار حه‌سه‌ن خزری 4 ساڵ).

وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ گوندی باجوان به‌هۆی بارینی رێژه‌یه‌كی زۆره‌وه‌، لافاو دروستبووه‌ و مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر چه‌ند خانوویه‌كی دیكه‌ش دروستبووه‌.

En az 10 karakter gerekli