سبەی ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە

سبەی ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە

تەممووز 6, 2025 10:56
سبەی ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە
0

لایک

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵین، سبەی ناتانیاهۆ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی وەستاندنی شەڕی غەززە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەچێتە ئەمریکا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەمووز، میدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی وەستاندنی شەڕی غەززە گەشتی ئەمریکا دەکات و دوایین پێشهاتەکانی دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئیسرائیلیش تاوتوێ دەکەن.

دوای وەستاندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بە مەرجەکانی وەستاندنی شەڕ ڕازی نین.

میدیای فەرمیی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل شاندێکی دانوستاندنکاری ناردووەتە دەوحە، پایتەختی قەتەر، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری حەماس و شاندی نێوەندگیری ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاوی کردەوە: “دۆخەکە بەرەو باشی ناڕوات و خراپتر دەبێت”، ترەمپ ئەم پۆستەی بۆ ئەوە کردووە گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل و حەماس تا بە زووترین کات رێک بکەون.

هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل لەبارەی پێشنیازەکانی حەماس روونیان کردەوە، لە ماوەی رابردوو حەماس چەند پێشنیازێکی پێشکەشی ئیسرائیل کردبوو کە لەلایەن ناتانیاهۆوە رەت کراونەتەوە، بەڵام ئیسرائیل پێی وایە هەندێک خاڵی تێدایە جێگەی گفتوگۆیە و دەتوانن داهاتووی لەسەر بونیاد بنێن.

هاوکات میدیای ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، ئەمریکا بە ڕوونی بە حەماسی راگەیاندووە: “ئەگەر لەگەڵ ئیسرائیل رێک کەوتن، ئێمە بەڵێنی پاراستنتان دەدەین، ئەگەر بێت و رێک نەکەون دەبێ رێگەیەکی دیکە بگرینە بەر”.

En az 10 karakter gerekli