سعوودیە: لە وەرزی داهاتووی حەجدا پێشینە بەو وڵاتانە دەدرێت کە زووتر دەگەنە خاکە پیرۆزەکان

سعوودیە: لە وەرزی داهاتووی حەجدا پێشینە بەو وڵاتانە دەدرێت کە زووتر دەگەنە خاکە پیرۆزەکان

سعوودیە رایگەیاند لە وەرزی داهاتووی حەجدا تەرخانکردنی جێگە لە شوێنە پیرۆزەکانی وەکو عەرەفات، موزدەلیفە و مینەدا بۆ هیچ وڵاتێک جیاناکرێتەوە و پێشینە بەو وڵاتانە دەدرێت کە زووتر دەگەنە خاکە پیرۆزەکان.

ته‌مموز 7, 2023 00:53
سعوودیە: لە وەرزی داهاتووی حەجدا پێشینە بەو وڵاتانە دەدرێت کە زووتر دەگەنە خاکە پیرۆزەکان
0

لایک

سعوودیە رایگەیاند لە وەرزی داهاتووی حەجدا تەرخانکردنی جێگە لە شوێنە پیرۆزەکانی وەکو عەرەفات، موزدەلیفە و مینەدا بۆ هیچ وڵاتێک جیاناکرێتەوە و پێشینە بەو وڵاتانە دەدرێت کە زووتر دەگەنە خاکە پیرۆزەکان.

 تەوفیق ئەلرەبیعە، وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەجی 2023، چەند روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەرزی حەجی 2024دا.

رەبیعە، وتی: “لە وەرزی حەجی داهاتوودا (2024)، لە تەرخانکردنی جێگە لە شوێنە پیرۆزەکاندا پێشینە بەو وڵاتانە دەدرێت کە زووتر دەگەن. لە وەرزی حەجی داهاتوودا لە تەرخانکردنی جێگە لە شوێنە پیرۆزەکاندا مامەڵەی جیاوز بۆ هیچ وڵاتێک ناکرێت”.

تەوفیق ئەلرەبیعە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو وڵاتانەی کە گرێبەستەکانیان زووتر تەواو دەکەن دەبنە خاوەنی لەپێشینە بۆ هەڵبژاردنی جێگەی گونجاو لە شوێنە پیرۆزەکان بۆ هاووڵاتییانی خۆیان و رایگەیاند دەستیان بە ئامادەکارییە سەرەتاییەکان بۆ وەرزی حەجی 2024 کردووە.

وەزیری حەج و عومرەی سعوودی، پێشتر لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەمساڵ یەک ملیۆن و 845 کەس لە 150 وڵاتەوە بوونە بە حاجی.

En az 10 karakter gerekli