ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کورسی ماستەر و دکتۆرا، ئەنجامدا.
وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، “بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا 15 هەزار و 728 کەس تاقیکردنەوەی بەدەستهینانی بڕوانامەی باڵا دەکەن، دەمانەوێت رێگربین لەچوونەدەرەوەی ئەو سەرمایەی مادی و مرۆیەی هەمانە و ئەو توانا زانستییە لە وڵاتی خۆماندا و لە وازارەتی خوێندنی باڵادا هەیە بیخەینە خزمەتی خوێندکاران لە زانکۆکاندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هاووڵاتیان و خوێندکاران دڵنیادەکەینەوە دادپەروەری لە تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت و بەهیچ جۆرێک دەستێوەرنان قبوڵ ناکەین داوا لە مامۆستایان و لیژناکانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەکەین پابەندی ڕێنمایی و یاساکان بن و پێشیلییان نەکەن”.
وتیشی، “هەرکەسێک لە هەرئاستێک بێت لە ڕێنمایەکانی خوێندی باڵا دەرچێت لێی قبوڵ ناکەین ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەگرینەبەر”.