قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

تشرینی دووه‌م 5, 2024 17:53
قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد
0

لایک

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد و پێکەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە دیدارەکەدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان-عێراق، لە بارەی نەخشەڕێی پاش هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و بارودۆخی گشتی ناوچەیی و هەرێمایەتی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەوەش هاتووە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە و لە هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن.

لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان-عێراق کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

En az 10 karakter gerekli