گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا دەستی پێ کرد
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا دەستی پێ کرد

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا دەستی پێ کرد

ته‌مموز 7, 2024 10:31
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی گشتیی فەرەنسا دەستی پێ کرد
0

لایک

یەکشەممە 7ی تەممووزی 2024، کاتژمێر هەشت، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری فەرەنسا بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی گشتی، لەبەردەم دەنگدەراندا کرایەوە.

لەم گەڕەی هەڵبژاردندا لە کۆی 577 پەرلەمانتار 501 پەرلەمانتار لە 501 بازنە هەڵدەبژێردرێن و بڕیارە پرۆسەی دەنگدانی ئەمڕۆ تاوەکوو کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی پاریس بەردەوام بێت.

گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا لە 30ی حوزەیرانی ڕابردوو بەڕێوەچوو، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدان %66.7 بوو، تیایدا ڕاستڕەوەکان بە سەرۆکایەتیی مارێن لۆپێن توانیان لە%33ی دەنگەکان بەدەست بهێنن، بەڵام هاوپەیمانێتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن تەنیا %20ی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

هەروەها بۆ ئەم گەڕەی هەڵبژاردن چاوەڕوان دەکرێت ڕێژەی بەشداریی لە پرۆسەکە زیاتر بێت، چونکە فەرەنسییەکان لە بارەی هەردوو گەڕەکەی دەنگدان، پەندێکیان هەیە و دەڵێن “دەنگدانی گەڕی یەکەم دڵەکان بڕیار دەدەن، بەڵام گەڕی دووەم دەنگدانی عەقڵە”.

چاوەڕوان دەکرێت لەم گەڕەی هەڵبژاردنی گشتیی فەڕەنسا ڕاستڕەوەکان جارێکی دیکە دەنگی زۆرینە بەدەست بهێننەوە و حکوومەتی نوێی فەرەنسا پێک بهێنن.

بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە 577 بازنەی هەڵبژاردن دابەش کراون کە بە دیاریکراوی 539 بازنە لە فەرەنسا و 27بازنەش لە دەرەوەی وڵاتەکە لە دەرەوە و 11 بۆ نوێنەرایەتیی هاوڵاتیانی فەرەنسا لە دەرەوە لەگەڵ 27 ناوەندی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانتارانی فەرەنسییە بۆ خولێکی پێنج ساڵە.

En az 10 karakter gerekli