گرووپی حوسییه‌كانی ئه‌نساڕوڵای یه‌مه‌ن دوپاتیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژی ئیسرائیل و ئه‌گه‌ر حه‌ماس داوای نه‌كات ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان ڕاناگرن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گروپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكیرده‌وه، “بۆ برا قاره‌مانه‌كانمان له حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی، ده‌ڵێین، ئێمه خه‌می ورده‌كاری دانوستانه‌كانمان نییه، چونكه بڕیاره‌كه له ده‌ست ئێوه‌دایه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، هه‌روه‌ك چۆن ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه پاڵپشتییه‌كانمان له‌سه‌ر داوای ئێوه ده‌ستیپێكردوه، به‌هه‌مانشێوه به‌بێ داواكاری ئێوه، ناوه‌ستین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌ركاتێك حه‌ماس داوای بكات ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و چاره‌نووسی ئێوه چاره‌نووسی ئێمه‌یه، ئێمه‌ش تا سه‌ركه‌وتن یان شه‌هیدبوون له‌گه‌ڵتانین، ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردوه ده‌زانن چ چاره‌نووسێك چاوه‌ڕێیان ده‌كات”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕێككه‌وتنی خۆی بۆ ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان به زیندوو و مردوه‌كان ڕاگه‌یاند، به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پلانی غه‌ززه، ئاماده‌یی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له ڕێگه‌ی ناوبژیوانه‌كانه‌وه بچێته ناو دانوستانه‌كانه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان.